لافاوە مەزنەکە
    لافاوە مەزنەکە:   لە ئستوڕەی ئەتراحاسیسەوە   وەرگێڕانی:شەهلا حوسێن   ئستوڕەی ئەتراحاسیس دەقێکی بابلیە، مێژووەکەی بۆ نزیکەی 1700 پ.ز دەگەڕێتەوە. کۆپییەکی ئەم ئستوڕەیە لە کتێبخانەکەی ئاشوربانیباڵ لە 668-633پ.زدا لە پایتەختی ئاشوریەکان لە نەینەوا هەڵگیرابوە، کە وەرگێراوی دەقە بابلیە کۆنەکە بووە، لەگەڵ هەندێک دەستکاری لە ڕووداوەکانیدا، لە ڕووی شێواز و وشەسازیدا.   لە دەقە کۆنە بابلیەکەیدا ناوی نوسەرەکەی هاتووە بەناوی(نور-ئایا)، لە مانگی ئایاردا و لەو ساڵەی پادشا ئامی سادوقا چووە سەر تەختی پادشایەتی ،  پێدەچێت نور ئایا کاری لەسەر دەستکاری کردن و کۆکردنەوە و دووبارە داڕشتنەوەی چەند دەقێکی کۆندا کردبێت کە لەدەوری چەند بیرۆکەیەکی ئستوڕەیی دیاری ئەدەبیاتی سۆمەری دەسوڕێتەوە، تێکەڵ بە ئەدەبیاتی بابلی کردووە. لافاوە مەزنەکە خوداوەندەکان دروستیانکرد بۆ لەناوبردنی مرۆڤ و ژیان، پاش زۆربوونی ژمارەیان کە بوونە هۆی بێزاری بۆ خوداوەندەکان.   ڕووداوەکانی ئستوڕەکە باسی سەردەمی سەرەتای پرۆسەی بوون و ئافراندن دەکات، کاتێک ئانۆناکیەکان و خوداوەندە مەزنەکان لەنێو خۆیاندا سێکوچکەی گەردوون، کە دەکاتە ئاس...